وێنەی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە و سیمبوڵی ناساندنی پارێزگاکە _ وێنە: 964
سێ کاتژمێر و 30 خولەک کارایە
ژمارە تەلەفۆنێک بۆ گەیاندنی کێشەکانی کارەبا لە هەڵەبجە دانرا
964+
ئەحمەد مستەفا
کارەبای هەڵەبجە، ژمارە تەلەفۆنێکی دانا بۆ ئەوەی هەر هاوڵاتییەک گرفتی کەمی کارەبای هەیە، پەیوەندی بەو ژمارەیەوە بکات و رۆژانەش لە کاتی دەوامی فەڕمی سێ کاتژمێر و 30 خولەک ژمارەکە کارایە.
ئەوانەی هێڵی کۆڕەک بەکاردەهێنن ژمارەکە بۆیان ئاسانکارترە، ئەویش 07508202959 یە و دەتوانن بە یەک تەلەفۆن کێشەکە بگەیەنن.
کارەبای هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا کە 964 بینیوویەتی ئەمڕۆ یەکشەممە 12.10.2025 دەڵێت، سەرجەم هاوڵاتیانی سنووری هەڵەبجە لەکاتی هەبوونی هەر کێشەیەکی تایبەت بە کارەبا لە کاتژمێر 8:30 خولەک بۆ 12:00ی نیوەڕۆ دەتوانن بە تەلەفۆن کێشەکەیان بگەیەنن.
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای هەڵەبجەوە،
بۆ سەرجەم هاوڵاتیانی سنووری پاڕێزگای هەلەبجە لەکاتی هەبوونی هەر کێشەیەکی تایبەت بە کارەبا لە هەر ڕوویەکەوە پەیوەندی بە ژمارە مووبایلی (07508202959) تاکو کێشەو سکاڵا کانتان بگەینینە شووینی مەبەست چارەسەر بکرێت وە کاتی پەیوەندیکردن (8:30)سەرلەبەیانی بۆ کاتژمێر (12:00) نیوەڕۆ
راگەیاندنی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای هەڵەبجە