هەواڵەکان
پردی كاولۆكان شكا و پردی گەلی كرایەوە
+964
ژووری هەواڵ
سڵاو، ئیدارەی سۆران خەریكی ماستەرپلانی گەشتیارین و چاویان لەوەیە كێشەی رێگەوبانیش چارەسەر بكەن، بەڵام ئەمڕۆ لەپڕ چەند پلێتێکی پردی کاولۆکان، رێگای رواندز – سۆران، داكەوتن و ئیشەكانی دواخستن.
چالاكوانان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە كەركوك، داوا دەكەن هاوشێوەی هەرێمی كوردستان، لە عێراقیش سزای لەسێدارەدان رابگیرێ و چیتر جێبەجێ نەكرێت.
چالاكوانانی كەركوك ئەمڕۆ لە باخچەی شەهید مارف بەرزنجی گردبوونەوە.
بە قسەی كەشناسیی عێراق بێت، سبەی یەكشەممە چاوەڕوانییەكان كۆتایی دێت و یەكەم بارانی ئەمساڵ دەبارێت.
لەحەسارەکانی مەیدانی ئاژەڵانی حاجیاوا، گوێرەکەیەک بەهۆی ئەوەی قاچێکی زیادی لە سەرشانییەوە هەیە، سەرنجی هاوڵاتیانی راکێشاوە.