دابەزینەکەی دوێنێ زۆری نەخایاند

نرخی زێڕ جارێکی تر رووی لەبەرزبوونەوە کرد

964+

شۆڕش قادری

نرخی زێڕ جارێکی تر رووی لە بەرزبوونەوە کردەوە و هەر مسقاڵێک زیاتر لە 10 هەزار دیناری چووەسەر.

هەرچەندە دوێنێ نرخی زێڕ تاڕادەیەک دابەزی، بەڵام ئەو دابەزینە زۆری نەخایاند و ئەمڕۆ نرخی یەک ئۆنسی زێڕ رۆیشتەوە سەروو چوار هەزار دۆلار.

بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ شەممە 11.10.2025 بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کردووە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 865 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 825 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 707 هەزار دینارە.

ئەمڕۆ یەک ئۆنسی زێڕ لە بازاڕی جیهانیدا بە چوار هەزار و 17 دۆلار دیاری کراوە و نرخی 100 دۆلاریشی بە 141 هەزار و 300 دینار دیاری کراوە.

یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.

زۆر هۆکار لەپشت بەرزبوونەوەى نرخى زێڕن، سەپاندنى باجى گومرگى لەلایەن ئەمەریکا و چین بەسەر شمەک و کاڵاى یەکترى و شڵەژانى ئابوورى جیهان، لە هۆکارە سەرەکییەکانن، ناوەندە ئابورییەکانیش لە لێکدانەوە و شرۆڤەکانیاندا هەر باسى ئەوە دەکەن کە زێڕ روو لە بەرزبوونەوەى زیاتر دەکات.

"زێڕ وەک ئەڵماس گران دەبێ و کەم کەس دەتوانێ بیکڕێ"

نرخی زێڕ لە چاو دوێنێدا دابەزی

نرخی زێڕ لە چاو دوێنێدا دابەزی