هۆشداریی تسونامی دەرکرا و کەسێک گیانی لەدەستدا

بوومەلەرزەیەکی بەهێز باشووری فلیپینی هەژاند

964+

ژێوار خدر

بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.4 پلەی ریختەر، کەناراوەکانی باشووری فلیپینی هەژاند، کە بووە هۆی دەرکردنی هۆشداریی تسونامی لە چەندین وڵاتدا و داوا لە دانیشتووانی ناوچە کەناراو نشینەکانیش کرا بە پەلە روو لە ناوچە بەرزەکان بکەن. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، بەهۆی بوومەلەرزەکەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و و زیانی بە ژمارەیەک خانوو و بینای ناوچەکەش گەیاندووە.

ئاژانسی بوومەلەرزەزانی فلیپین (Phivolcs) رایگەیاند، بوومەلەرزەکە بەیانی ئەمڕۆ هەینی 10.10.2025  لە ئاوەکانی نزیک شارۆچکەی مانای لە ناوچەی دۆڤاو ئۆریێنتال لە مینداو روویداوە و هۆشداری لە ئەگەری روودانی پاشلەرزەی زیاتریش دراوە.

رافی ئەلێخاندرۆ، بەرپرسی بەرگری شارستانی ناوچەکە، لە پەیجەکەی لە فەیسبووک پشتڕاستی کردووەتەوە، کە لانیکەم یەک کەس بەهۆی بوومەلەرزەکەوە گیانی لەدەستداوە

فلیپین کە دەکەوێتە سەر “بازنەی ئاگری” پاسیفیک و ساڵانە زیاتر لە 800 بوومەلەرزەی تێدا روودەدات، ئەمەش وایکردووە ئەم بوومەلەرزەیە لە نێو بەهێزترینەکانی چەند ساڵی رابردوودا بێت.

بومەلەرزەیەکی بەهێز تورکیای هەژاند

بومەلەرزەیەکی بەهێز تورکیای هەژاند