لە سنووری بەردەڕەش
بە رووداوی هاتوچۆ کەسێک گیانی لەدەست دا
964+
توانا نەقی
بەهۆی رووداوی هاتوچۆلە نێوان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت و ماتۆڕسکیلێک لە سنووری قەزای بەردەڕەش کەسێک گیانی لدەستداوە و کەسێکی دیکەش بریندارە.
ئازاد تەها وتەبێی پۆلیسی هاتوچۆی دهۆک لە واڵی خۆی بڵاویکردەوە، کاتژمێر 8:00ـی ئەمشەو لەسەر سەقامی نێان ناحیەی دارتوو بۆ قەزای بەردەڕەش رووداوێکی هاتوچۆ روویداوە و کەسێک گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، رووداوەکە لە نێوان تۆیۆتا کامری و ماتۆڕسکیلێک بووە و جگە لە گیان لەدەستدانەکە کەسێکی دیکە بریندار بووە و رەوانەی نەخؤشخانە کراوە.