گرافیک:964
سەگێکی هار کەتنی نایەوە
بەرێوەبەرێک ژیانی خۆی دەخاتە مەترسییەوە لە پێناو قوتابییەکانی
964+
عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ
بەهۆی پەلاماردانی “سەگی هار”ە وە، لە گوندێکی ئاغجەلەری قەزای چەمچەماڵ، مامۆستایەک و دوو قوتابی برینداربوون، خوا خێری هێناوەتە رێگەی قوتابییەکان لە کاتی پەلاماردانەکە بەڕێوەبەرەکەی بەرەو ماڵەوە چووە و پێی زانیووە.
سەگەکە وازی لە قوتابییەکان هێناوە و چووە بۆ گیانی بەڕێوەبەرەکەیان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 9.10.2025، بەختیار مەلارەئوف، بەرێوەبەری قوتابخانەی حەیدەر بەگی بنەڕەتی بە 964ی وت، دوای ئەوەی دەوامی قوتابخانەکەمان تەواو دەبێت و قوتابییەکان دەنێردرێنەوە بۆ ماڵەوە، لە رێگە “سەگی هار” پەلاماری قوتابییەکان دەدات و برینداریان دەکات.
هەردوو قوتابی، ئاکار یوسف عومەر و ئەنەس دانا عوبێد و لە پۆلی حەوت بوون و تەمەنیان 12 ساڵ و 13 ساڵە و برینداردەبن.
ئەو بەڕێوەبەرە وتی، ئێمە دەمان ویست دوای تەواوبوونی دەوام بگەڕێینەوە ماڵەوە، بینیمان سەگێک پەلاماری قوتابییەکان دەدات، خێرا لە ئۆتۆمبیلەکە دابەزین و چووین بە هانایانەوە، بەوهۆیەوە سەگەکە وازی لە منداڵەکان هێناو و هات بۆ گیانی من.
سەگەکە سەرەتا پەلاماری ئەژنۆی دەدات و پانتۆڵەکەی دەدڕێنێت، و دواتر پەلاماری دەستی دەدات و دەیخاتە سەر زەوی، بەم هۆیەوە دەستی بریندار دەبێت و خێرا رەوانەی نەخۆشخانەی “شەهید پێشڕەو” دەکرێت لە چەمچەماڵ و لە بەشی فریاگوزاری نەخۆشخانەکە چارەسەر وەردەگرێت.
لە ئێستادا باری تەندرووستی خۆی “بەڕێوەبەرەکە” و قوتابییەکانی جێگیرە.
یوسف محەمەد دانیشتووی گوندەکەیە ئەوەی بۆ 964 پشتڕاستی کردەوە، کە ئەو سەگە هی گوندەکە نییە، لە دەرەوە هاتووەتە ناوچەکە، ویستوویەتی پەلاماری دایکی ئەویش بدات، بەڵام رێگریان لێکردووە.
گوندی حەیدەر بەگ، بە دووری 10 کیلۆمەتر دەکەوێتە ناحیەی ئاغجەلەر و لە ئێستادا بە نزیکەی 30 ماڵ تێیدا نیشتەجێن.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا