راهێنه‌ری وه‌رزشی و دكتۆری 24 كاتژمێرییان بۆ داده‌نرێت
به‌ساڵاچووان بوونه خاوه‌نی هۆلی وه‌رزشی و بنكه‌ی ته‌ندروستی
+964
ده‌شتی عارف – هه‌ولێر
به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی به ساڵاچووانه‌وه له خانه‌ی به‌ساڵاچووانی هه‌ولێر هۆلێكی وه‌رزشی و بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی كرایه‌وه و هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كی پێویستیشی تێدا دانراوه و له ماوه‌ی داهاتووشدا بنكه ته‌ندروستییه‌كه گه‌وره‌تر ده‌كرێت.
سه‌نگه‌ر جه‌مال، به‌رێوه‌به‌ری خانه‌ی به‌ساڵاچووانی هه‌ولێر، به 964ـی وت، ” هۆله وه‌رزشیه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د رامبۆوه دروستكراوه و راهێنه‌رێكی تایبه‌تی بۆ دابینده‌كرێت و به‌پێی خشته‌یه‌ك راهێنانی تایبه‌ت به به‌ساڵاچووه‌كان ده‌كرێت تاوه‌كو ته‌ندروستییه‌كی باشیان هه‌بێت”.
سه‌باره‌ت به بنكه ته‌ندروستیه‌كه‌ش سه‌نگه‌ر جه‌مال، وتی، ” بنكه ته‌ندروستییه‌كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و هه‌موو ئه‌و پێداویستیانه‌ی تێدایه كه‌نه‌خۆش پێویستیه‌تی وه‌كو دكتۆر و ده‌رمان و ئۆتۆمبێلی فریاگوزار، ده‌وامكردنیشی تێدا تاوه‌كو ئێواره‌یه و له ماوه‌ی داهاتوودا ده‌وام كردن ده‌كه‌ین به 24 كاتژكێری و به‌شی ددان و چاره‌سه‌ری سروشتیشی بۆ زیاد ده‌كه‌ین”.
74 به‌ساڵاچوو له خانه‌ی به‌ساڵاچووانی هه‌ولێر هه‌ن كه 26 ژن و 48 پیاون، له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه چاودێری ده‌كرێن و خواردن و شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان بۆ دابین ده‌كرێت، له خانه‌كه‌ش ژن له ته‌مه‌نی 50 ساڵی وه‌رده‌گرێت و پیاویش له 60 ساڵی.