بچن بۆ ناحیە

لە عەربەت ژن و مێردە تازەکان نەوت وەردەگرن

964+

ئەحمەد مستەفا

بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی عەربەت، ئەو ژن و مێردە تازانەی ماڵ و ژیانیان پێک ناوە ئاگادار دەکات، دەتوانن لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی دابەشکردنی نەوتی سپی بچن و داوا پێشکەش بکەن تا کارتی نەوتیان بۆ بکرێ.

کۆمەڵێک پێویستی کەسی دەوێ و لەگەڵ بڕی 10 هەزار دینار.

لەو ئاگاداری نامەکە کە 964 بینیوویەتی، بەڕێوەبەرایەتییەکە لە فەیسبووکی خۆی دەڵێ، لەگەڵ نزیک بوونەوەی وادەی دابەشکردنی نەوتی سپی، بڕیارمان دا بە دووبارە وەرگرتنی مامەڵە لەو هاوژینانە بۆ دروستکردنی “کارتی کاتی نەوت” بۆ ئەوەی بتوانن سوودمەندبن لە وەرگرتنی.

ئەو کەسانە دەبێت، کۆپی فۆڕمی خۆراکی ماڵی باوکی کوڕەکە ببەن، لەگەڵ کۆپی بەڵگەنامەی هاوسەرگیری و کۆپی کارتی نیشتمانی هەردوو ژن و مێردە تازەکە، ئەو مامەڵەش 10 هەزار دیناری تێدەچێ.

ئاگاداری
بۆ ئەو هاوڵاتیانەی تازە هاوسەرگیریان کردووە
لەگەڵ نزیک بونەوەی وادەی دابەشکردنی نەوتی سپی ، بڕیارمان دا بە دووبارە وەرگرتنی مامەڵە لەو بەڕێزانەی بۆ دروستکردنی کارتی کاتی نەوت بۆ ئەوەی بتوانن سودمەند بن لە وەرگرتنی نەوت .
پێداویستیەکان :
١/کۆپی فۆڕمی خۆراکی ماڵ باوکی کوڕەکە
٢/کۆپی بەڵگەنامەی هاوسەرگیری
٣/کۆپی کارتی نیشتمانی کوڕ و کچ
٤/ بڕی ١٠،٠٠٠ دينار