داوای چارەسەری خێرا دەکرێت 

فلکەی پەری دەریا بووە بە مۆتەکەی بارهەڵگرەکان 

964+

توانا نەقی

فولکەی پەری دەریا کە دەکەوێتە پێش تونێلی دەربەندیخان ماوەیەکی زۆرە بووە بە بەڵا بەسەر بارهەڵگرەکانەوە هەندێک جاریش خێرایی شۆفێرەکان خۆیان لەو شوێنە بەڵا دەسازێنن، بۆیە داوای چارەسەری خێرای دەکرێت.

سلێمان محەمەد قایمقامی دەربەندیخان ئەوەی لە پەیجی قایمقامیەتەوە راگەیاندووە، لەگەڵ هاتوچۆی قەزاکە سەردانی ئەو شوێنەیان کردووە و دەبێت دەستبەجێ چارەسەری گونجاو بۆ ئەو فولکە و شەقامەکانی دەورووبەری بکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو رێگایە لە ماوەی چەندین ساڵی رابردوودا بەهۆی خراپییەوە چەندین رووداوی هاتوچۆ و وەرگەڕانی ئۆتۆمبێل تێیدا روویداوە، کە بەهۆیەوە جگەلەزیانی مادی بە خاوەن شۆفێران وهاوڵاتیان و وموڵکی گشتی چەندین هاوڵاتیش بوونەتە قوربانی و گیانیان لەدەستداوە.

قایمقامی دەربەندیخان دەڵێت، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی زۆری رووداوەکان دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی دیزاینێکی گونجاو و دروست بۆ رێگاکە.

ئێستا دەستبەکاربوون بەرپرسانی قەزاکە کە هەرچی زووە حەلی ئەو کێشەیە بکەن و بە دیزاینی نوێ گیانی شۆفێران بپارێزن، جگە لەوەش داوا لە شۆفێران دەکەن ئەوانێش لەو جێگەیە خێراییان کەمبکەنەوە و بە وریاییەوە شۆفێری بکەن.

فولکەی پەری دەریا دەکەوێتە کۆتا شەقامی ناو دەربەندیخان لەبەردەم تونێل و هەڵکەوتەی شوێنەکەش لێژاییی و هەورازە و ساڵەنە چەندین رووداو روودەدەن لەو شوێنە تازەترینیان دوێنێ وەرگەڕانی بارهەڵگرێک بووە کە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە.

رێگای تانکەر و بارهەڵگرەکان لەناو قەزای دەربەندیخان ج...

رێگای تانکەر و بارهەڵگرەکان لەناو قەزای دەربەندیخان جیا دەکرێتەوە