ئیدى پێویست ناكات بچنه دهۆك
له زاخۆ بۆ یه‌كه‌مجار بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتیی کرێکاران کرایەوە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له زاخۆ بۆ یه‌كه‌مجار بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتیی بۆ کرێکاران کرایەوە و رێگاى دووری دهۆك بۆ كرێكاران كۆتایی هات كه پێشتر بۆ هه‌ر كار و داواكارییه‌ك سه‌ردانى ئه‌وێیان ده‌كرد.
بەڕێوەبەرایەتی گشتى كار ودەستەبەری کۆمەڵایەتی بڵاویكرده‌وه، لە پێناو ئاسانکاری گەیشتنى خزمەتگوزارییەکانى پەیوەست بە دەستەبەرى کۆمەڵایەتى بۆ کرێکاران، ئه‌م بەڕێوەبەرایەتیه‌یان لە ئیدارەى سەربەخۆى زاخۆ کردووه‌تەوە.
لەمەودوا، چیتر پێویست ناکات کرێکار و خاوەنکاران لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان سەردانی شاری دهۆک بکەن، ده‌شڵێت “ئەمە هەنگاوێکى دیكه‌ى بایەخدانی حکومەتی هەرێمە بۆ پاراستنی مافەکانى کرێکاران و پشتیوانیکردنی کەرتی تایبەت و ئاسانکاری بۆ هاوڵاتیان”.