ئێواران ماڵیان تاریک دەبوو

کێشەی کوژانەوەی کارەبا لە هەڵەبجە چارەسەر کرا

شۆڕش قادری

هاوڵاتیان هەڵەبجە بێ خەم بن، چیدی ئێواران بێ کارەبا نابن و کێشەکە چارەسەر کرا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای هەڵەبجە لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، “لە دوو رۆژی رابردوودا، ئێواران بۆ ماوەی نزیکەی کاتژمێرێك کوژاندنەوە لە پارێزگای هەڵەبجە روویداوە، ئەویش بەهۆی کێشەی فریکوەنسی و داناغازەوە بووە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، پاش هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر توانراوە کێشەکە چارەسەر بکرێت،  بۆیە هاوڵاتیانی دەڤەرەکە دڵنیا دەکاتەوە  کە چیتر کوژاندنەوە بەو شێوەیە روونادات.