لەلایەن چەند گەنجێکەوە دروستکراوە
لە رێگەی ئەپڵیکەیشنێکەوە چیت دەوێت بیکڕە و بیفرۆشە
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
چەند گەنجێک ئەپڵیکەیشنێکی تایبەت بە بازاڕی ئۆنڵاینیان لە پێشنگای هایتێکس نمایشکردووە و لەو رێگایەوە دەتوانیت هەم کڕین هەم فرۆشتن ئەنجام بدەیت.
لە ئەپلیکەیشنەکەوە بە نرخی دڵخوازی خۆت دەتوانین چیت بە دەڵە بیکڕیت و هەزار ئامێر و کەلوپەلی ئەلیکترۆنی نمایشکراوە.
بێستون عەمەر بەڕێوەبەری پرۆژەکە بە 964ـی وت، بیرمان لەوە کردەوە خەڵک پێویست ناکات بەردەوام بچێتە بازاڕ و شت بکڕێ و بفرۆشێت بۆیە دەستمان کرد بە دروستی کردنی ئەپڵیکەیشنێکی لەو شێوەیە.
وتیشی، هاوڵاتیان دەتوانن لە ماڵی خۆیان دانێشن و بازاڕ بکەن، هەر کەلوپەلێکێش بە دڵیان نەبوو یان کێشەیەکی هەبوو تا هەفتەیەک دەتوانن بیگەڕێننەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی