پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنیش دروست دهكات
عێراق دەکرێتە پایتەختی گەشتیاری ئیسلامی 2026
964+
فهرهاد حهسهن
وەزارەتی رۆشنبیری پلانێکی گشتگیری ئامادە کردوە و ئامادەكاری دەكات بۆ ڕاگەیاندنی وەک پایتەختی گەشتیاری ئیسلامی 2026، بۆ ئهم مهبهستهش نۆژەنکردنەوەی چەندین شوێنی شوێنەواری و کەلەپوری لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە دهستپێكردووه.
پلانه نوێیهكهى عێراق بۆ ئهم ههوڵهى، دروستكردنى پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنییه بۆ شوێنەوار و شوێنە کەلەپورییەکان، بە شێوەیەک کە رێگە بە سەردانیکاران بدات بە شێوەیەکی دیجیتاڵی سەردانیان بکەن.
محەمەد بەیاتی، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پاراستن و چاککردنەوەی شوێنەوارەکان لە دەستەی گشتی شوێنەوار و کەلەپور بە رۆژنامەی “الصباح” فهرمى رایگەیاند، دەستەکە کارەکانی لە خانی مەحمودییە و شوێنەکانی باب وەستنانی تاق کەسرا و عەقەرقوف تەواوکردوە، جگە لە ژمارەیەک خانوی کەلەپوری لە بەغدا.
خەریكی نۆژەنكردنەوەی دو کڵێساشن لە شاری موسڵ، هەموو شوێنەوارەکانی بهغداش لە ماوەی دوو ساڵی داهاتودا بە تەواوی نۆژەن دەکرێنەوە، بە شێوەیەک کە رووی مێژویی و شارستانی گەورەی بەغدا لە ئاستی ئیسلامی و عەرەبی و جیهانیدا دەربخات.
روونیشیکردەوە، ئەو شوێنانەی كە پێشتر نۆژەنكراونەتەوە، جارێكی دیكەش رێكخستنەوەیان بۆ دەكرێتەوە. بۆئهوهى لەگەڵ ستانداردەكان بگونجێن، کار لە دروستکردنی سیستەمێکی نوێی ئاوەڕۆ، ڕێکخستنی خزمەتگوزارییەکان لە رێگەی دروستکردنی شۆستەیەکی نوێ بە دیزاینێکی مۆدێرن و بۆڕی شاراوە، و لابردنی وایەرە کارەباییە دەرکەوتوەکان دەكرێت.
بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پاراستن و پارێزگاریکردنی شوێنەوارەکان، دهشڵێت شێوازەکانی نۆژەنکردنەوەی دەستیش پەیڕەو دەکرێن کە لەگەڵ ستانداردەکانی رێکخراوی یونسکۆ بۆ پاراستنی رەسەنایەتی بیناکە دەگونجێن.