ئەمریكا لە سوریا كوشتی

بەرپرسێكی باڵای ئەنسارولئیسلام كوژرا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا رایگەیاند، هێرشێکیان لە سوریا ئەنجامداوە کە بووە هۆی کوژرانی پلاندانەری باڵای هێرشەکانی پەیوەست بە ئەلقاعیدە.

لە بەیاننامەیەکدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا رایگەیاند، هێزەکانیان هێرشێکی وردیان لە سوریا ئەنجامداوە کە بووە هۆی کوژرانی محەممەد عەبدولوەهاب ئەلئەحمەد، پلاندانەری باڵای هێرشەكان و ئەندامی ئەنسارولئیسلام، گرووپی تیرۆریستی پەیوەست بە ئەلقاعیدە.

فەرماندەیی ناوەندی پشتڕاستیکردەوە کە ئۆپەراسیۆنەکە بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکان بۆ بەئامانجگرتنی سەرکردە تیرۆریستییەکان و تێکدانی تواناکانی پلاندانان و جێبەجێکردنیان.

ئاماژەیان بەوەش داوە، محەمەد عەبدولوەهاب ئەلئەحمەد هەڕەشەیەکی راستەوخۆی بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دروستکردبوو.

فڕۆکەی F16 مۆڵگەیەکی داعشی خاپوور کرد 

فڕۆکەی F16 مۆڵگەیەکی داعشی خاپوور کرد