رێبوار تەها

لینکی دامەزراندنی 7304 کەس لە کەرکووک کارا دەکرێت

رێبوار تەها، پارێزگارى کەرکوک، لینکی دامەزراندنی 7304 کەس لە کەرکووک کارا دەکات و دەڵێت،: بەهەموو کەرکوکییەکان دەڵێم، ئەو لینکە بۆ ئێوەیە و تکاتان لێدەکەم زانیارییەکانتان وەکخۆى دابنێن.

دەشڵێت: پێویست بەوە ناکات پارە بدەن و هەر لە مۆبایلەکانتانەوە دەتوانن زانیارییەکان دابنێن و زانیارییەکانیشتان پارێزراوە.

جەختیشى کردەوە، 30 رۆژ ئەو لینکە کارا دەبێت و ئەگەرى درێژکردنەوەى هەیە.

لێرەوە دەتوانن لینکەکە بکەنەوە و زانیارییەکانتان تۆمار بکەن و لە حاڵەتێکیشدا کە لینکەکە نەکرایەوە، چاوەڕێ بکەن تا ئەوکاتەى بەتەواوەتى کارا دەکرێت.

لەسەر بودجەی سێ ساڵی عێراق، زیاتر لە حەوت هەزار کەس لە کەرکوک دادەمەزرێن و زۆرترین پشک بۆ دەرچووانی بەکالۆریۆسە، کە 75%ـی دامەزراندنەکان پێکدەهێنن، جەخت لەوەش کراوەتەوە کە دامەزراندن بەپێی “شایستەیی” دەبێت و پشکی نەتەوەیی لەبەرچاو ناگیرێت.

وردەکارى دامەزراندنى حەوت هەزار کەس لە کەرکوک

وردەکارى دامەزراندنى حەوت هەزار کەس لە کەرکوک