ئەمڕۆ بەشێکیان گردبوونەوە
حەوت هەزار فەرمانبەری تەندروستی کەرکوک چاوەڕوانی پلە بەرزکردنەوەن
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
ئەمڕۆ سێشەممە 7.10.2025 لەدژی دواخستنی پلە بەرزکردنەوەیان فەرمانبەرانی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک لە بەردەم بینای فەرمانگەکەیان گردبوونەوە، بەوتەی خۆیان ژمارەیەن نزیکەی حەوت هەزار فەرمانبەر دەبێت.
یاسین کەریم فەرمانبەری تەندروستی کەرکوک بە 964ـی وت، پلە بەرزکردنەوەمان راگیراوە یاخود بەشێکمان بڕیارەکەی بۆ دەرچووە بەڵام بڕیاری خەرجکردنی پارەکەی پێ نەدراوە، چونکە تەنها پشتمان بەوە بەستووە و کاری دیکەمان نییە..
وتیشی، مافی خۆمانە بە پێی فەرمانی وەزاری دەبێت خەرج بکرێت بڕیاری کارگێڕی بۆ دەردەچێت بەڵام نەکراوە، لەبەرامبەردا لە شارەکانی دیکەی عێراق ئەنجام دراوە و مافی خۆیان وەرگرتووە، لەو بڕیارە نزیکەی حەوت هەزار فەرمانبەر سودمەند دەبێت.
فەرمانبەر نەژدەت تەقی بە 964ـی وت، من وەک نوێنەری حەوت هەزار پەرستار و فەرمانبەر ئامادەم لێرە، داواکارین بڕیاری پلە بەرزکردنەوەمان بجێتە بواری جێ بەجێ کردنەوە کە دەبوو لە مانگی چوارەوە جێبەجێ بکرایە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی