له رێگاى دیاله بۆ به‌غدا
بەهۆی رووداوێكی سه‌ختى هاتوچۆوە 14 کەس گیانیان لەدەستدا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هاتوچۆى گشتى عێراق ڤیدیۆى رووداوێكى سه‌ختى هاتوچۆى بڵاوكرده‌وه كه ئه‌م به‌یانییه له‌سه‌ر رێگاى سه‌ره‌كى دیاله بۆ به‌غدا روویداوه، ئه‌فسه‌رێكی هاتوچۆ له‌شوێنى رووداوه‌كه قسه‌ده‌كات ده‌ڵێت، ته‌نیا له‌ناو ئۆتۆمبێلێكی رووداوه‌كه خێزانێك به‌ته‌واوى گیانیان له‌ده‌ستداوه.
رووداوه‌كه، له نزیك ناحیه‌ی “جه‌دیده شه‌ت” له دیاله، له نێوان بارهه‌ڵگرێك، ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت و تاكسییه‌ك روویداوه.
به‌پێی گرته ڤیدیۆیه‌كه، هه‌ردوو ئۆتۆمبێله بچووكه‌كه به‌هۆى سه‌ختى رووداوه‌كه‌وه شێوێندراون و به‌قسه‌ى ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ى هاتوچۆش، جگه له گیانله‌ده‌ستدانى خێزانه‌كه، له ئۆتۆمبێله تایبه‌ته‌كه‌ش گیان له‌ده‌شتدان هه‌یه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ خێرایی لێخوڕین ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە 964ـى راگه‌یاند، بەهۆی رووادوه‌كه‌وه كۆى گشتى ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ستداوه بوونه‌ته 14 هاوڵاتى و ئه‌و شوێنه‌ى رووداوه‌كه‌ى تێدا روویداوه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه به “سێگۆشەی مه‌رگ” ناسراوه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى زۆرترین رووادوى هاتوچۆى تێدا رووداوه.
به‌قسه‌ى ئه‌م سه‌رچاوه‌یه، رووداوەکە دوای دەرچوونی شۆفێری بارهەڵگره‌كه لە بەنزینخانەکى نزیكى شوێنى رووداوه‌كه روویداوە، شۆفێری ئۆتۆمبێله تایبه‌ته‌كه كه جۆرى کیا سپۆرتاجه لە کاتی چوونى بەرەو بەغدا کۆنتڕۆڵی لەدەستداوه و ئۆتۆمبێلەکەى بە ئاڕاستەی پێچەوانەدا وەرگەڕاوه و خۆی بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری هیۆندا ئەکسێنتدا داداوه کە نۆ کەسی تێدابووه.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات نۆ سه‌ررنشین له‌ناو ئۆتۆمبێلی ئەکسێنت و پێنج سەرنشینیش له‌ناو ئۆتۆمبێلی جۆری کیا گیانیان لەدەستداوە.