هاوسەری خۆی کوشتووە
پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد
964+
توانا نەقی
لەسەر دۆسیەی کوشتنی ژنێک، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی شەوی رابردوو ژنێک لە گەڕەکی کارێزەوشکی سلێمانی کوژرا دوای هێڵکاری و بەدواداجوون بۆ رووداوەکە کەسێک دەستگیر کرا.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوت کە ژنەکە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژراوەو هۆکاری رووداوەکەش دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی خێزانی.
بە پێی قسەی پۆلیس، ئێستا تۆمەتبار (س، ف، ح) لەدایکبووی ١٩٩٦ بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادان راگیراوەو لەلایەن نوسینگەی لێکۆڵینەوە لەتاوانەکانی کوشتن پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە رێکخراوەو لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکە بەردەوامە.