هه‌ولێر راهێنان به تیمه‌كانیان ده‌كات
سەنتەرێكی بانکی خوێن له ئیداره‌ى گەرمیان ده‌كرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بانكى خوێنى هه‌ولێر ده‌ڵێت، به‌مه‌به‌ستى هاوكارى و كارئاسانیكردن بۆ ئیداره‌ى گه‌رمیان بۆ ئه‌وه‌ى سه‌نته‌رى بانكی خوێن بكه‌نه‌وه، راهێنان و خولى جۆراوجۆریان بۆ تیمه‌كانیان كردووه‌ته‌وه.
سه‌نتەره‌كه‌ى بانكی خوێنى گه‌رمیان له كه‌لار ده‌كرێته‌وه.
پێشتر تیمێكی بانكى خوێنى هه‌ولێر له مانگى ئابی رابردوو سه‌ردانی كردبوون و ئێستاش تیمێكى ئه‌وان له هه‌ولێرن بۆ به‌شداریان له راهێنان و وه‌رگرتنى زانیاری پێویست بۆ سه‌نته‌ره‌كه‌یان.
تیمه‌كه‌ى گه‌رمیان خولێکی سێ رۆژه‌یان بۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت کە لە لەلایەن هەردوو بەشی کۆنتڕۆڵی جۆری Q.C و پەرەپێدانی پیشەیی بەردەوام C.P.D.. سازكراوه، کە تێدا بە شێوەی تیۆری و پراکتێکی وورد و درشتی کارکردنی بانکی خوێنیان پێ ئاشنا ده‌كات.