نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانیدا جێگیرە
لە چاو دوێنێ بەرز بووەتەوە
نرخی نەوت گەیشتەوە 65 دۆلار
توانا نەقی
نرخی نەوت چەند رۆژێکە روولە دابەزینەوە، بەڵام لە دوێنێوە کە سەرەتاى هەفتەیەکى نوێى بازاڕى نەوت بوو، نرخەکەى بە بەرزبوونەوە دەستیپێکرد، ئەویش زۆرنا
ئەمڕۆ سێشەممە 7.10.2025 و لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، یەک بەرمیل نەوتی برێت بە 65 دۆلار و 49 سەنت دیاری کراوە وە رێژەی 0.02% لە چاو دوێنێ ئێوارە بەرزتر بووەتەوە.
هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بە 61 دۆلار و 69 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت نرخەکەی هەر وەک دوێنێ وایە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، رۆژى 27ـى مانگی رابردوو، هەناردەى نەوتى هەرێم بۆ بەندەرى جەیهانى تورکیا دەستیپێکردەوە و لە یەکەم رۆژى هەناردەکردنەوەکەش، نرخى بەرمیلێک نەوت 70 دۆلارى تێپەڕاند.