ئه‌گه‌ر پێویستان پێ‌بوو په‌یوه‌ندیان پێوه‌بكه‌ن
ژماره مۆبایلى سەنتەره‌كانی راوێژکاری خێزانی له هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى توندوتیژى دژى ئافره‌تان و خێزان، ته‌واوى ئه‌و ژماره مۆبایل و هێڵه گه‌رمانه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى له حاڵێكدا هاوڵاتیان پێویستیان پێبێت، په‌یوه‌ندییان پێوه‌بكه‌ن.
به‌ڕێوه‌برایه‌تییه‌كه ده‌ڵێت، له‌كاتى بوونى كێشه و گرفتى خێزانى، كه پێویستى به رێكارى یاسایی، ده‌روونى و كۆمه‌ڵایه‌تى بێت، په‌نا بۆ یاسا ببه و په‌یوه‌ندی به‌م ژمارانه‌وه بكه، كه بڵاومان كردوونه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌بەرایه‌تیى سه‌نته‌رى راوێژكارى خێزانى له هه‌ولێر 119 و 07507599172، سلێمانى 119 و 07732055147، دهۆك 119 و 07503409656، گه‌رمیان 07502522728 و ئاسایشی گه‌رمیان 07709886016، سۆران 106 و 07514309390، راپه‌ڕین 07509109643، زاخۆ 07503837371، هه‌ڵه‌بجه نوسینگه‌ى سه‌یدسادق 07723942323.
بۆ په‌یوه‌ندیكردنیش به‌به‌شی سۆشیاڵ میدیا له حاڵێكدا له رێگه‌ى سۆشیاڵ میدیاوه هاوڵاتیان هه‌ڕه‌شه‌ى وێنه، ڤیدیۆ و هه‌راسانى ئه‌لیكترۆنیان رووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه پەیوەندی به ژماره‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش هه‌رێم 07502522728 و ده‌زگاى ئاسایشی هه‌رێم به ژماره 106 و 07703906223 ـه‌وه بكه‌ن.