بۆ كوردانی تاراوگە
زیاتر لە دوو تۆن كتێبی كوردی رهوانهی دهرهوهی وڵات كرا
+964
دهشتی عارف
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان له راگهیاندراوێكیدا بڵاوی كردهوه، لەسەر ئەرکی حکومەتی هەرێم دوو تۆن و 325 کیلۆ كتێب رهوانهی دهرهوهی وڵات كراوه، بۆ ئهوهی كوردانی دهرهوهی وڵات سوودی لێ ببینن.
له ماوهی سێ رۆژدا دوو تۆن و 325 کیلۆ، کە دەکاتە هەشت هەزار و 500 کتێبی خوێندنی زمانی کوردی لەلایەن وەزارەتی پەروەردە و لە رێگەی پۆستەوە دەستکراوە بە ناردنیان بۆ ژمارەیەک لە قوتابخانەکانی خوێندنی کوردی له دهرهوهی وڵات، كه بە گوێرەی راگەیەندراوەکە بێت، کتێبەکان نێردراون بۆ سویسرا، نەرویج، ئێرلەندا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، کەنەدا و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
ههروهها وەزارەتی پەروەردە كردنهوهی بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی دەرەوەی وڵاتی لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگهیاند، كه تایبهته به خزمەتکردنی منداڵانی کورد لە تاراوگە.
وەزارەتەكە دەڵێت، ئهمه وا دهكات هاوبەشییەکی پتەو لەگەڵ کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی دروست بكهن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارەتی پەروەردە
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە بۆ 964
سبەی لە ناوەندەكانی خوێندن پشوو نییە و دەوام هەیە
داوا دەکەن لە کۆلێژی شەریعە وەربگیرێن
قوتابیانی خوێندنی ئیسلامی لە بەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا گردبوونەوە
وەزارەتى پەروەردەى عێراق
لە کتێبێکى نوێدا؛بەهیچ شێوەیەک باسى ئەو تاوانانە نەکراون کە بەعس دژى کورد ئەنجامیداوە
پهروهردهى ههرێم وادهڵێت
200 تەختەی زیرەک بۆ ژمارەیەک لە قوتابخانە حکومیەکانی ههرێم و خوێندنی کوردی لە کەرکوک دابینکران
پەروەردەی عێراق