کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئەمنی بەڕێوەچوو
کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئەمنی بەڕێوەچوو
“دامەزراوەكانی وەزارەتی ناوخۆی كوردستان نیشتمانیین”
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان دووپاتی دەكاتەوە، دامه‌زراوه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ نیشتمانیین و پێویستە هاوڵاتیان و لایەنە سیاسییەكان لە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردن هاوكاریان بن.
ئەمڕۆ دووشەممە6.10.2025، بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێبەر ئەحمەد، کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئەمنی لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوەچوو، ئەمەش بەپێی راگەیاندراوی پارێزگای هەولێر.
لە کۆبوونەوەکەدا، وەك ئاماژەی پێكراوە، وه‌زیری ناوخۆ جەختی لەوەکردەوە، کە دەبێت پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، هەڵبژاردنێکی ئارام و لە کەشوهەوایەکی سەقامگیر بەڕێوە بچێت و دامه‌زراوه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ نیشتمانین و پێویسته هاوڵاتیان و لایه‌نه سیاسییه‌كانیش له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان هاوكار بن، تا كه‌شوهه‌وایه‌كی ئارام دروست بێت.
ئاماژەی بەوەشدا، له ئاستی پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان لیژنه‌ی لاوه‌كی دروست كراوه، وەزارتەکان لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکان هاوکار دەبن بۆ ئەوەی هیچ کێشەیەک دروست نەبێت.
بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق لە هەینیی رابردووەوە دەستیپێكردووە، بڕیاریشە لە 11.11.2025 هەڵبژاردنەكە بەڕێوەبچێت.