لە سلێمانی مریشك گرانە

٧٠ كێڵگەی پەلەوەری لە سلێمانی داخراون

میدیازان- كوردستان ئەحمەد- هەولێر

 بەهۆی داخستنی بەشێكی زۆر لە كێڵگەكانی پەلەوەرییەوە لە سلێمانی نرخی مریشك بۆ چوار هەزار دینار بەرزبوەتەوە و پێدەچێت گرانتریش ببێت.

 سۆران عەبدول غەفور بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی لەبارەی گرانبونی نرخی مریشكەوە بۆ میدیازانی باس کرد چەند هۆكارێكی هەیە، یەكەمیان ئەوەیە كە مریشكەكان لە بازاردا بە ئاسانی ساغ نابنەوەو كێڵگەی پەلەوەری زۆری لێیە ئەوەش وایكردووە كە كۆمەڵێك پەلەوەر خانە كێڵگەكانیان دابخەن و ئەوەش بوەتە هۆی ئەوەی نرخی مریشك گرانببێت.

“لە سلێمانی مریشك گران بووە”

هەر مریشكێك  هەزاردینار زەرەری بۆ خاوەن پەلەوەرگەكە دەبێت، ئەوەش زەرەرێكی گەورەیە، بۆیە پەیتا پەیتا خاوەن پەلەوەرخانەكان شوێنەكانیان دادەخەن و ناتوانن بەرهەمەكانیان لە بازارەكاندا ساغ بكەنەوە، ئەگەریش بەو شێوەیە بڕوات نرخی مریش بۆ زیاتر بەرز دەبێتەوە.

” یەك كیلۆ مریشك لە سلێمانی بە ٤ هەزار دینارە”

 ئێستا نرخی یەك كیلۆ مریشك لە بازارەكانی سلێمانیدا بە ٤ هەزار دینارە و لە هەندێك شوێنیش بە ٤ هەزار و ٥٠٠ دینارە، بەڵام لە ماوەی رابردوودا نرخی یەك كیلۆ مریشك ٢ هەزار و ١٠٠ دینار بوو واتە دوو بەرامبەر نرخەكەی زیادی كردووە