پشکنینى چاو

چەمچەماڵ؛ دەرچوانى پۆلى 12ـى ئامادەیى ئاگادار دەکرێنەوە

964+

وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی پۆلی 12ـی ئامادەیی خوێندنگاکانی سنوری پەروەردەی چەمچەماڵ دەکاتەوە کە لە سبەینێەوە سەردانی (مەڵبەندی خۆپاراستنی تەندروستی چەمچەماڵ) بکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی چاو.

سەردانیکردنەکان بەپێى خشتەیەک دیاریکراوە و رۆژى 7.1.2025 بە ئامادەیى شوان دەستپێدەکات و رۆژى 23.10.2025، بە ئامادەیى ئارۆ، کۆتایى دێت.

قوتابخانەکان ژمارەیان 31 قوتابخانەیە و داوا کراوە بەپێى خشتەکە سەردانیان بکەن بۆ پشکنینى چاو.

خشتەى قوتابخانەکان و رۆژى چونى قوتابیانیان بۆ پشکنینى چاو: