15 ملیار قەرەبووی دەوێ

شەڕەکەی نێوان تڕەمپ و تایمز هەر دوایی نایە

ژووری هەواڵ

“ئەگەر ئێران ئاڵای سپی بەرزبکاتەوە و بڵی بەتەواوی من دۆراوم، ئەوا رۆژنامەنووسەکانی نیویۆرک تایمز دەڵێن، نەخێر راست نییە و دۆناڵد تڕەمپ دۆراوە”، قسەیەکی بەرچاوی تڕەمپە، لەسەر ئەو رەخنە و قسەبەردەوامانەی دژ بە رۆژنامەی نیۆیۆرل تایمز دەیکات.

نیویۆرک تایمز (The New York Times) رۆژنامەیەکی رۆژانەیە لە نیویۆرک دەردەچێت و لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا بڵاو دەکرێتەوە، کۆمپانیای نیویۆرک تایمز خاوەنی ئەم رۆژنامەیە و هاوکاتیش پازدە ڕۆژنامەی تریش لە چاپ دەدات، هێنری جارڤیس و جۆرج جۆنیس دامەزرێنەرانی رۆژنامەکەن.

رۆژێک نابینی تڕەمپ پەسنی کارەکانیان بکات، شەڕێکی بەردەوامی لەگەڵیان هەیە، کار بەوە گەیشتووە سکاڵایان لەسەر تۆمار بکات و داوای 15 ملیار دۆلار دەکات وەک قەرەبوو، بەهۆی ئەوەی تۆمەتباری کردوون بە لە کەدارکردنی سومعەی سەرۆکی ئەمریکا.

تیمی 964 و توانا نەقی نێردراوی 964 لە نیویۆرکن، ئەم رۆژانە بابەتە جێی سەرنجەکان دەخاتەڕوو، ئێوەش دەتوانن هەر لە پێگەکانی 964 وە دواین پەیام و بەدواداچوونەکان بزانن.