رێنمایی دەستەی ژینگە بۆ لایەنەکانی هەڵبژاردن؛

“لافیتە و نووسینەکانتان لەسەر قوماش و کاغەز بن، نەک فلێکس و نایلۆن”

964+

شۆڕش قادری

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە داوا لە لایەنەکانی کوردستان دەکات، ریکلام و بانگەشەی هەڵبژاردن لەسەر قوماش و کاغەز بنووسن نەک فلێکس و نایلۆن، خۆیشیان بەدوور بگرن لە بەکارهێنانی قافڵەی ئۆتۆمبێل وەک شێوازێکی بانگەشە.

دەستەی ژینگەی هەرێمی كوردستان بە نووسراوێكی فەرمی و بۆ پاكڕاگرتنی ژینگە لە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا، ئاگاداری لایەنە سیاسییەكان دەكاتەوە و دەڵێت، “بەمەبەستی پاراستنی ژینگەی كوردستان كە گەورەترین سەرمایەی هەمووانە و ئەنجامدانی هەلمەتی هەڵبژاردن بە شێوەیەكی شارستانییانە و بۆ راگرتنی هاوسەنگی لە نێوان دوو مافی دەستووریدا كە یەكەمیان دەنگدانە بۆ هەڵبژاردنێكی پاك و دووەمیشیان مافی هەموو كەسێكە بۆ ژیان لە ژینگەیەكی سەلامەتدا، داواكارین لە هەموو حیزب و لایەنەكان پابەندی رێنماییەکانمان بن”.

دەستەی ژینگە رێنماییەکانی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، “لافیتە و نووسینەکانیان لەسەر قوماش و کاغەز بن، نەک فلێکس و نایلۆن، کە دواجار بەئاسانی شینابنەوە و زیان بە زۆرێک لە گیانەوەران و رووەک و خاک دەگەیەنن”.

داواشیان لێدەکات، پارکە گشتییەکان و باخچەی نێو گەڕەکەکان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکارنەهێنن.

دەقی رێنماییەکانی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە لە خوارەوە؛

هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستپێدە...

هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەكات

لەسەر گردێکی شوێنەواری لۆحە بۆ بانگەشەیی هەڵبژاردن دا...

لەسەر گردێکی شوێنەواری لۆحە بۆ بانگەشەیی هەڵبژاردن دانراوە