کەرکوک
ئۆتۆمبێل لە دوو کەسی داوە لە کاتی دانانی وێنەی کاندیدێک و گیانیان لەدەست دا
964+
كاروان ساڵحی – كەركوك
ئۆتۆمبێلێك دوو هاوڵاتی لە كاتی دانانی وێنەی كاندیدێک دەشێلێت و بە هۆیەوە دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە، بە پێی وتەی فەرمانگەی تەندروستیی كەركوكیش هەردوو تەرمەكە رەوانەی پزیشكی داد كراوە.
ئەحمەد دلێمی شایەتحاڵ لە شوێنی رووداوەكە بە 964ـی وت، دوو كرێكار لە كاتی دانانی وێنەی بانگەشەی هەڵبژاردنی كاندیدێك، لە نزیك بینای دادگای نوێی کەرکوک، ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئۆپڵ بە هۆی خێرا لێخوڕینەوە هەردوو كرێكارەكە دەکاتە ژێرەوە و هەردووكیان گیان لە دەستدەدەن.
سامان یابە، بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستیی كەركوك بە 964ـی وت، ئەم ئێوارەیە دوو تەرم هێنرانە پزیشكی داد و ئێستا لە چاوەڕوانی كەس و كارەكەیانن بۆ ئەوەی رادەستیان بكەنەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی
رووداوی هاتوچۆ
لە نزیک سەیدسادق
خێزانێک توشی رووداوی هاتوچۆ بوون و دایکیان وەفاتی کرد
لە دهۆک
ژنێک بە رووداوی هاتوچۆ گیانی سپارد
دیسان رووداوی هاتوچۆیە
سێ كەس لە ئاكرێ بریندار بوون
"تەرمی کەسێکیان هێشتا نەناسراوەتەوە"
گیانلەدەستدانی سێ کەس لە رووداوی هاتوچۆکەی شەوی رابردوو پشتڕاست کراوەتەوە
تا ئێستا تەرمی سێ کەس دەرهێنراونەتەوە