داواى دامەزراندن دەکەن
وانەبێژانى لادراو لەبەردەم ئەنجومەنى وەزیران گردبوونەوە
964+
رێباز خدر- هەولێر
جارێکى دیکە، وانەبێژانى لادراو لەبەردەم ئەنجومەنى وەزیران گردبوونەوە و چاویان لەوەیە، بڕیارى دامەزراندنیان بەشێوەى گرێبەست بۆ دەربچێت.
ئەو وانەبێژە لادراوانە لەسەرجەم ناوچەکانى کوردستانەوە بەشداریان لە گردبوونەوەکە کردووە و تەنیا یەک داواکاریان هەیە کە بە بڕیارێک سەرجەمیان دابمەزرێندرێن هاوشێوەى ئەو 38 هەزار وانەبێژەى ساڵى رابردوو کران بە گرێبەست.
وەکخۆیان باسى دەکەن، ژمارەیان 500 مامۆستایە و دامەزراندنیان بارقورسى لەسەر حکومەت دروست ناکات.
وانەبێژە لادراوەکان ئەو کەسانەن کە ساڵانێک لە قوتابخانەکان وانەیان وتووەتەوەن دواتر بە هۆکارى جیاجیا یان خۆیان وازیانهێناوە یان لادراون.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح