هه‌ڵمه‌تێكی نه‌مام چاندن حاجیاواى گرته‌وه
وه‌سیه‌ته‌كه‌ى مامۆستا سێبور له دواى مه‌رگى خۆى له‌سه‌رخۆى جێبه‌جێكرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له حاجیاوا، چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر مامۆستایه‌ك داواى كردبوو، هه‌ر خانه‌واده‌یه‌ك كه‌سێكی بمرێ، پڕ به ته‌مه‌نى كه‌سه مردووه‌كه‌ى نەمام بچێنن، ساڵ هاتوچۆ ئه‌م داواكارییه له دواى مه‌رگى ئه‌و مامۆستایه‌ك وه‌كو وه‌سیه‌ت و داواكارییه‌ك له‌سه‌ر خۆى جێبه‌جێ كرا.
مامۆستا سێبور ئیبراهیم بەردەشانی، مامۆستاى یه‌كێك له قوتابخانه‌كانى سنوورى ناحیه‌ى حاجیاوای سەر بە ئیدارەی راپەڕین، دواى ئه‌وه‌ى تووشی نه‌خۆشی جگه‌ر ده‌بێت و ده‌نێردرێت بۆ وڵاتى ئێران به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردن، له رۆژى 18.8.2025 دواى ئه‌نجامدانى نەشتەرگەری چاندنی جگەر، كۆچی دوایی كرد.
كاسترۆ مه‌عروف، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى كه به‌شدارى هه‌ڵمه‌تى نه‌مام چاندنه‌كه بوو، به 964ـى وت، ئه‌مڕۆ 38 نه‌مامیان له حیاجیاوا چاندووه وه‌كو وه‌فا و رێزێك بۆ ته‌مه‌نى مامخستا سێبور.
وتیشی “لە ساڵانی پێشتر، مامۆستا سێبور لە حاجیاوا پێشنیاری ئەوەی کردبوو هەرکەسێک کۆچى دوایی دەکات داواى كردبوو بنەماڵەکەی تەمەنی کۆچ کردوەکە چەند بوو ئەوەندە نەمامە بچنێنن، ئه‌مڕۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ى ئه‌م داواكارى و وه‌سیه‌ته‌ى ئه‌ویان جێبه‌جێكرد”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له ساڵى پاره‌وه تاوه‌كو ئێستا 30 بنه‌ماڵه كه خاوه‌نى كه‌سانى كۆچكردوون له حاجیاوا ئه‌و داواكارییه‌ى مامۆستا سێبووریان جێبه‌جێ كردووه و نه‌امیان چاندووه، ئه‌م كاره‌ش هه‌م بۆ یادكردنه‌وه‌ى كه‌سه‌كه و هه‌میش بۆ زیادكردنى رێژه‌ى سه‌وزاییه له حاجیاوا.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌ن هیواداره ئه‌م پێشنیاز و داوكارییه لە تەواوی شوێنەکانى هه‌رێمی كوردستان جێبەجێ بکرێت چونكه ده‌ڵێت، پاراستنی ژینگەو سەوزکردنی نیشتیمان ئەرکی هەموولایه‌كه.