داواکاری شارەوانییە

بۆ بانگەشەکاران؛ فولکەکەی خورماڵ بەردە و هیچ دامەکوتن

ئەحمەد مستەفا

هەموو جۆرە داکوتین و لەحیم کردن و دانانی فلێکس و پۆستەری بانگەشە، لەسەر فولکە و چواردەوری فولکەی سەرەکی ناوبازاڕی خورماڵ قەدەغەکرا، ئەوەش بەهۆکاری ئەوەی پێکهاتەی فولکەکە بە بەرد دروستکراوە.

شارەوانی خورماڵ لەوە دەترسێ، هەر جۆرە داکوتینێ بەردەکان بشکێنێ.

لەو ئاگادارییە کە 964 بینوویەتی و ئەمڕۆ شەممە 4.10.2025 بڵاویان کردووەتەوە باس لەوە دەکەن، ئاگاداری سەرجەم لایەنە سییاسییەکان و بەربژێرە دەکەن، ریکلام و فلێکس و شریت و چوارچێوەی ئاسن و هەر کەرەستەیەکی تری ریکلامکردن، داکوتین و کونکردن و لەحیمکردن و بەستن، لە فولکەی ناوبازاڕ و چواردەوری رێگەپێدراو نییە.

شارەوانی باسی لەوەکردووە، ئەو پێکهاتەی فولکەکە بە بەرد دروستکراوە و بەکارهێنانی هەر ئامێرێکی دەستیی و میکانیکیی، بەردی فلکەکە دووچاری شکان و لەتکردن دەکات و دیمەنی فلکەکە دەشێوێنێت، داواکارن هەموولایەک پابەندی رێنماییەکان بن و لەحاڵەتی بوونی هەر کەمتەرخەمیی و سەرپێچییەک ناچارین ڕێکاری یاسایی بگرنەبەر.

ئاگاداری
ئاگاداریەک لە سەرۆکایەتی شارەوانی خورماڵەوە بۆ لایەنەسیاسیەکان و بەربژێرەکان.
ئاگاداری سەرجەم لایەنە سییاسییەکان و بەربژێرە بەڕێزەکان دەکەین کە ڕیکلام و فلێکس و شریت و چوارچێوەی ئاسن و هەر کەرەستەیەکی تری ڕیکلامکردن، داکوتین و کونکردن و لەحیمکردن و بەستن، بەکارهێنانی درێڵ و ئێڵ تی و هەر کەرەستەیەکی تری بەستن لە فلکەی ناوبازاڕ و چواردەوری فلکەکە ڕێپیدراو نییە، لەبەرئەوەی پێکهاتەی فلکەکە بە بەرد دروستکراوە و بەکارهێنانی هەر ئامێرێکی دەستیی و میکانیکیی، بەردی فلکەکە دووچاری شکان و لەتکردن دەکات و دیمەنی فلکەکە دەشێوێنێت.
داواکارین هەموولایەک پابەندی ڕێنماییەکان بن و لەحاڵەتی بوونی هەر کەمتەرخەمیی و سەرپێچییەک ناچارین ڕێکاری یاسایی بگرینەبەر.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی خورماڵ
4 | 10 | 2025