ئەیمەن حوسێن تووشی پێکان بوو

هەولێر “گەرمە”ی سارد كردەوە و پلەی یەكەمی خولی ئەستێرەكانی گرت

ئەرسەلان عەبدوڵا

یانەی هەولێر لە چوارەم یاریی وەرزی نوێی خولی ئەستێرەكانی عێراق، توانی بە 2-1 گۆڵ لە یانەی گەرمەی بردەوە، بەمەش بە 10 خاڵ و بە شێوەیەكی كاتی چووە پلەی یەكەمی ریزبەندی.

یارییەكە ئەمشەو لە یاریگەی دهۆك كرا “یاریگەی فرانسۆ هەریری نۆژەندەكرێتەوە، تێیدا هەولێر بە دوو گۆڵی شێرزود تیمیرۆڤ و موعتەز زادم توانی بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ لە یانەی گەرمە بباتەوە، گۆڵەكەی گەرمەش موئمل عەبدولڕەزا تۆماری كرد.

لە یارییەكەدا هەرزوو ئەیمەن حوسێنی هێرشبەری نێودەوڵەتی عێراق، كە بۆ گەرمە یاریی دەكات، تووشی پێكان بوو، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ راگەیاندنی پێكهاتەی هەڵبژاردەی عێراق بۆ یارییەكانی پاڵاوتنی مۆندیال، كە ناوی ئەویشی تێدایە.

هەروەها لوئەی عانی، ئەویش لە ریزەكانی گەرمە تووشی پێكان بوو.

هاوكات ئەمە یەكەم دۆڕان بوو بۆ یانەی گەرمە لەم وەرزەدا.

هەولێر بە گشتی ئاستێكی باشی پێشكەش كرد و بەم بردنەوەیەش بووە خاوەنی سێ بردنەوە و یەك یەكسانبوون، كە بە 10 خاڵ بە شێوەیەكی كاتی هاتە پلەی یەكەمی ریزبەندی خولەكە.

يانەی دهۆک دۆڕا

لە یارییەكی دیكەدا، ئەمشەو یانەی دهۆک لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە ئەنجامی 1-2 گۆڵ بە یانەی تەڵەبە دۆڕا.