گەنجێکی هەورامان بووەتە هاورێی ئاژەڵان
“سمۆرەکەم دووگیانە و لە قەرەباڵغی دەترسێت”
964+
ئەمەل ناجی- هەڵەبجە
ئەو گەنجەی بە منداڵی سمۆرەکەی فێری هەورامی دەکرد و ترێندی گەرمی سەردەمی خۆی بوو، ئێستا گەورە بووە و سمۆرەکەشی دووگیانە.
پەیامنێری 964 گەشتێکی بۆ هەورامان کرد، بە رێکەوت چاوی بە ساسا دڵشاد کەوت، سەردەمانێک کاتێک منداڵ بوو، ڤیدیۆیەکی لە سۆشیال میدیا بڵاوبوویەوە، کە سمۆرەکەی فێری هەورامی و جوڵەی سەیر دەکات، ئێستا گەورەبووە، بەڵام هاوڕێی نزیکی ئاژەڵ و پەلەوەرەکانە و لە بارەی سمۆرەکەشییەوە وتی، لامنییە و چووەتە دەرەوە، بەیانی دەڕوات بۆ بانگی ئێوارە دەگەڕێتەوە، لە قەرەباڵغی دەترسێت و ئێستا دووگیانیشە.
تەنیا سمۆرە حەز و ئارەزووی ساسان نییە، وەک باسی دەکات نیازی هەیە ئاژەڵی تریش بهێنێت و بەخێویان بکات، بەڵام زۆر حەزی بە پەلەوەریشە.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح