لە دوو پێگەی شوێنەواری قەزای كۆیە
شوێنەواری هەرێم رێگەی بە زانکۆیەكی ئەڵمانی دا بۆ پێنج ساڵی دیكە كار بكات
964+
فەرهاد حەسەن
شوێنەواری هەرێم گرێبەستێكی پێنج ساڵەی لەگەڵ زانكۆیەكیی ئەڵمانی واژۆ كرد، كە كار كردن لە بەشێك لە شوێنەوارەكانی سنووری قەزای كۆیە بەردەوام بكەن.
زانکۆی ماینزی ئەڵمانییە و پێگە شوێنەوارییەكانیش بریتین یارەمیش و شەوگێڕ كە كاری کنەوپشکنینی شوێنەواری بۆ دەكەن.
كەیفی مستەفا عەلی، بەڕێوەبەری گشتی شوێنەواری هەرێم بە 964ـی راگەیاند، گرێبیەستەكەیان لەگەڵ پ. د. ئەلێکزاندەر پڕووس، سەرپەرشتی تیمە زانكرۆییەكە واژۆ كردووە و ماوەی گرێبەستەكەش پێنج ساڵە.
لە ماوەی مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ وەرزی یەکەمی پڕۆژەی هەڵکۆڵینی شوێنەواری لە پێگەی شوێنەواری گرتک و قەبرستانی یارەمیش لە گوندی یارەمیش بەڕێوەچوو، توانرا پاشماوەی چەند پێکهاتەیەکی بیناسازی بدۆزرێتەوە لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر پارچە گۆزە و ئەنتیکەی شوێنەواری.
وتیشی “گرێبەستەكە لەگەڵ زانکۆی ناوبراو بەمەبەستی بەردەوامیدان و فراوان کردنی مەودای کارکردنە لە پڕۆژەکە و هەروەها لێکۆڵینەوە زیاترە لە پێگە شوێنەوارییەکانی ئەو سنورە”.