زیاتر لە 150 جوتیارن
ئەمڕۆ وەجبەی دووەمی پارەی گەنمی جوتیارانی راپەرٍین دابەش دەكرێت
964+
فەرهاد حەسەن
سایلۆی ئیدارەی راپەڕین دەڵێت، بەردەوامی دەدەن بە دابەشكردنی پارەی گەنمی جوتیاران لە سنوورەكەیاندا و بۆ ئەم مەبەستەش ئەمڕۆ زیاتر لە 150 جوتیار پارە گەنمەكانیان وەردەگرن.
جوتیارانی سنووری سایلۆی راپەڕینی ئاگادار كراونەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە لە کاتژمێر 9:30ـی خولەكی سەرلەبەیانی، لە هۆبەی ژمێریاری ئامادەبن بەتایبەتیش ئەوانەی ژمارەی كارتەكانیان لە 51 تا 208 ـە، بۆئەوەی چەكی پارەكانیان پێبدەن و بچن پارەكانیان وەربگرن.
هەر جوتیارێك پێویستە کارتی نیشتمانی ئەسڵی لەگەڵ ئەو موستەنەدی پێی دراوەتەوە پێبێت ، ئەگەریش گەنمەکە بەناوی خۆیەوە داخڵ نەکرابوو، پێویستە وەکالەت و کۆپی ناسنامەی پێبێت.
دوێنێش سایلۆی راپەڕین چەكی پارەی گەنمی بەسەر 50 جوتیاردا دابەش كرد و بڕیاریشە بەردەوام بێت، تا تەواوی ئەو جوتیارانە پارەكانیان وەردەگرن كە گەنمیان رادەستی سایلۆكەیان كردووە.