سزادانى سێ سەنتەرى فۆرمى زانکۆ لاین
بە پارەیەکى زۆر فۆڕمیان پڕکردووەتەوە
سێ سەنتەرى پڕکردنەوەى فۆڕمى زانکۆلاین سزادران
964+
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتى چاودێرى بازرگانى سۆران، سێ شوێنى پڕکردنەوەى فۆڕمى زانکۆلاینیان سزادا لەسەر ئەوەى زیاد لەو نرخەى دیاریکراوە، فۆڕمیان بۆ دەرچووانى پۆلى 12 پڕکردووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاوى کردەوە، دواى ئەوەى هەفتەى رابردوو، پسوولەى ئاگادارکردنەوەیان بۆ ناردوون کە نابێت بۆ پڕکردنەوەى فۆرمى زانکۆلاین لە 7000 دینار زیاتر وەربگرن، چەند شوێنێک پابەند نەبوون.
وەک باسکراوە، ئەو شوێنانەى پابەند نەبوون، سزادراون و پێبژاردنیان بۆ کراوە، لەبەرامبەردا دەستخۆشى لەو سەنتەرانەکرا کە پابەندى رینماییەکان بوون.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ناوى ئەو سێ شوێنە ( سەنتەرى رووداو، سەنتەرى ئایندە، سەنتەرى دیانا)ـى بڵاوکردووەتەوە کە پابەند نەبوون.
داوا لە هاوولاتیانیش دەکات، لەکاتى بوونى هەر سەرپێچیەک کەوا بەدى دەکرێت، لەرێگەى ئەو ژمارەتەلەفونانەى خوارەوە لێژنەکانیان ئاگادار بکەنەوەز
ژمارەکان:
07502125544+07509683135