پاشماوەی داعش نایەڵن

لە خانەقین هێزی پێشمەرگە و سوپای عێڕاق کۆبوونەوە

964+

ژووری هەواڵ

لە بنکەی هەماهەنگی هاوبەشی خانەقین کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەڕێوەچوو، ئەم کوبوونەوەیە بۆ زیاتر ئاگاداربوون و ئەو ئۆپەراسیۆنانەیە کە لە ناوچەکە دژی چەکدارانی داعش ئەنجام دەدەرێت.

جار جار بە هۆکاری هەبوونی جموجۆڵی شانە نوستوەکانی “داعش” لە ناوچە کێشە لەسەرەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان هەر یەکە لە هێزەکانی پێشمەرگە، سوپای عێڕاق، هێزە ئەمنیەکان چالاکی و ئۆپراسیۆنی هاوبەشیان هەبووە.

هەر لەسەر ئەم بنەمایەش وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیاندراوێکدا رایگەیاند، دوێنێ 29-9-2025، لە بنکەی هەماهەنگی هاوبەشی خانەقین کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەڕێوەچوو.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کرا لەبارەی زیاتر بەرەوپێش بردنی هەماهەنگی و کاری هاوبەش لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە ناوچەکە، بە مەبەستی نەهێشتنی جموجۆڵی تیرۆریستان و دابین کردنی ئاسایش و ئارامی زیاتر بۆ هاوڵاتیانی ناوچەکە.

لە بەشێکی زۆری ناوچە جێناکۆکەکان تاوەکو ئێستاش بۆشایی ئەمنی ماوە، بەڵام هەوڵدراوە لەلایەن سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە پڕبکرێنەوە و خەڵکی ئەو ناوچانە لە هێرشی چەکداری نەناسرا و پاشماوەی داعش بپارێزرێن.

فڕۆکەی F16 مۆڵگەیەکی داعشی خاپوور کرد 

فڕۆکەی F16 مۆڵگەیەکی داعشی خاپوور کرد