شوێنەوارناسان گۆزه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌

“داره‌توو دوو بۆ سێ هه‌زار ساڵ پێش ئێستا ژیانی تێدابووه‌”

964+

ده‌شتی عارف – هه‌ولێر

تیمێك له‌ وڵاتی ئیتاڵیاوه‌ هاتوونه‌ته‌ ناحیه‌ی داره‌توو له‌ شاری هه‌ولێر، له‌وێ به‌دوای شوێنەوار و کەرەستەی مێژوویدا ده‌گه‌ڕین و له‌ یه‌كه‌م رۆژی گه‌ڕانه‌كه‌یاندا چه‌ند پارچه‌ گۆزه‌ییه‌كیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵین، له‌وانه‌یه‌ هی زیاتر له‌ دوو بۆ سێ هه‌زار ساڵ پێش ئێستا بێت.

ره‌وه‌ند قادر، سه‌رۆكی شاره‌وانیی داره‌توو به‌ 964ـی وت، شاندێكی شوێنه‌وار له‌ ئیتاڵیاوه‌ هاتوونه‌ته‌ هه‌ولێر و گرێبه‌ستێكی پێنج ساڵه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی كردووه بۆ گه‌ڕان به‌دوای شوێنەوار، له‌ یه‌كه‌م كاریشیاندا بۆ ماوه‌ی مانگێك كاری هه‌ڵكۆڵین له‌ ناحیه‌ی داره‌توو ده‌كه‌ن و ئێستاش ده‌ستیان به‌ كاره‌كانیان كردووه‌ و تا 28ـی مانگی 10 به‌رده‌وام ده‌بن له‌ هه‌ڵكۆڵین و له‌ یه‌كه‌م رۆژی گه‌ڕانه‌كه‌یاندا چه‌ند پارچه‌ گۆزه‌یه‌كیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ و به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان بێت مێژووه‌كه‌ی بۆ دوو تا سێ هه‌زار ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌”.

وتیشی، ” ده‌مانه‌وێت خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش هاوكاری تیمه‌كان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی فێری كاره‌كه‌ش بن، چونكه‌ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و تیمه‌ ئیتاڵییه‌، خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ ده‌بێت ئه‌و شوێنه‌وار و شوێنەوارانەی كه‌ له‌وێ ده‌بن، بپارێزن”.

ناحیه‌ی داره‌توو پێشتر گوند بووە، دواتر بووە بە كۆمه‌ڵگەی زۆره‌ملێ و ئینجا ناحیە، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و پێشبینیانه‌ی كه‌ كراون راست ده‌ربچێت، مێژووی داره‌توو زۆر كۆنتر ده‌بێت و ده‌گۆڕێت بۆ شارێكی مێژوویی.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

سەنتەرێکی ئیتاڵی گرێبەستێکی هەڵکۆڵینی شوێنەواری لەگە...

سەنتەرێکی ئیتاڵی گرێبەستێکی هەڵکۆڵینی شوێنەواری لەگەڵ هەولێر واژوو کرد