مەترسی دروستکردبوو
دوێنێ کەوتە بەرچاوى کامێراى 964؛ ئەمڕۆ هێماى هاتوچۆى سێ ریانى قۆریتان چاککرایەوە
964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
دوێنێ، هێمایەکى هاتوچۆ لە سێ ریانى گوندى قۆریتان کە مەترسى کەوتنەخوارەوەى لەسەر بوو، کەوتە بەر کامێراى 964 و بڵاوکرایەوە، ئەمڕۆ تیمەکان هاتنە سەرهێڵ و چاکیان کردەوە.
هێماکە دەکەوێتە گوندى قۆریتان لەسەر رێگاى هەولێر بۆ مەخمور کە تێیدا ئاراستەى هەولێر بۆ شۆفێران دیارى دەکات، بەڵام بەهۆى رووداێکەوە لار ببۆوە و مەترسى کەوتەخوارەوەى لەسەر بوو.
دوێنێ یەکشەممە، دواى ئەوەى هێماکە کەوتە بەرچاوى کامێراى 964 بڵاوکرایەوە، سەردار نوری لەبەشی چاکكردنەوەی ئەندازەی رێگاوبانى هەولێر بە 964ـى وت،” تیمەكانمان دەنێرین بۆ چاكردنەوەی بەزووترین كات “.
ئەمڕۆ تیمەکان چوونە شوێنەکە و هێماکەیان چاککردەوە، سەرقاڵى چاککردنەوەین.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح