جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق:

“دەبێت موچەی مانگی هەشتیش راستەوخۆ بدرێت”

964+

كاروان ساڵحی – كەركوك

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رۆیشتنەوەی نەوتی كوردستان بۆ بازاڕی جیهانی بە هەنگاوێكی گرنگ وەسف دەكات، دەشڵێت موچەی مانگی حەوت بڕیاری لێدراوە و دەبێت موچەی مانگی هەشتیش راستەوخۆ بدرێت.

شاخەوان عەبدوڵڵا ئەمڕۆ شەممە 27.9.2025 لە كەركوك بوو، لە لێدوانێكی تایبەتیشدا بۆ تۆڕی 964 رایگەیاند، دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی كوردستان بۆ بازاڕی جیهانی هەنگاوێكی گرنگە بە ئاراستەی چارەسەركردنی كێشەی موچەی فەرمانبەرانی كوردستان.

وتیشی، دوای دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت، موچەی مانگی حەوت بڕیاری لەسەر دراوە و دەبێت موچەی مانگی هەشتیش راستەوخۆ بدرێ.

لەبارەى موچە و نەوت؛ مەسرور بارزانى و سودانى بە تەلەفو...

لەبارەى موچە و نەوت؛ مەسرور بارزانى و سودانى بە تەلەفون قسەیان کرد

لە بارەی كێشەی زەوی جوتیارانی گوندی تۆپزاوە، كە سوپای عێراق بەسەر سەربازەكانی خۆی دابەشی دەكات، شاخەوان عەبدوڵا جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق وتی، “بۆیان نییە زەوی دابەش بكەن، وەك لیژنەی ماددەی 140 نووسراومان بۆ كردوون، كە ئەم كارە نایاساییە و مافی ئەوان نییە لەو رۆژەی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەركردایەتی حزبی بەعس چووە بواری جێبەجێکردنەوە.

وتیشی، كارەكە گەندەڵی تێدایە، چونکە وەزارەتی بەرگری بۆ هەر پارچە زەوییەک دەیەوێت 14 ملیۆن دینار لە سەربازەكانی وەربگرێت، لە کاتێکدا خۆی حەوت ملیۆن دینار تەکلیف دەکات و گوایە پارەی خزمەتگوزارییە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

“دەبێت موچەی مانگی هەشتیش راستەوخۆ بدرێت”