بۆ ماوەیەک ئاستەنگى بۆ دروستببوو
رێگاى دەربەندى رانیە بێ کێشەیە
964+
محەمەد عەلى- راپەڕین
دواى ئەوەى بەیانى ئەمڕۆ، بەهۆى بەربوونەوەى چەند بەردێک لەسەر شاخى دەربەند، رێگاى نێوان قەڵادزێ و رانیە بۆ ماوەیەک ئاستەنگى بۆ دروستبوو، ئێستا گرفتەکە کۆتایى هاتووە و هاتوچۆ دەستیپێکردووەتەوە.
بەپێى زانیارییەکانى پەیامنێرى 964، بەردەکان کەوتبوونە سەر جادەکە و بەهۆیەوە لە ئاراستەى شەقامى دەربەند، هاتوچۆ لە نێوان رانیە و قەڵادزێ گرفتى بۆ دروستببوو.
بەوتەى یەکێک لە خاوەن فرۆشگاکانى دەربەند کە بۆ 964 قسەى کردووە، بەربوونەوەى بەردەکان بەهۆى داڕمانەوە نەبووە، بەڵکو چەند گەنجێک چوونەتە سەر شاخەکە و ئەو بەردانەى مەترسى بەربوونەوەیان لەسەر بووە بەریانداونەتەوە و بەوهۆیەوە رێگاکە داخرا.
لەئیستادا، رێگاکە پاککراوەتەوە و بەردەکان براونەتە لێوارى رێگەکە و هاتوچۆ ئاساییە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح