2006 خێزان وەریدەگرن
بڕێک پارە بەو خێزانە ئێزیدییانە دەدرێت کە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بڕی یەک ملیۆن و 500 هەزار دینار دەدات بەهەر خێزانێکی ئێزیدی کە گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.
هاوکارییەکە 2006 خێزانی ئێزیدی دەگرێتەوە، کە لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستانەوە گەڕاونەتەوە شنگال و ئەو پارەیەیان پێ نەدراوە.
لە 3ـی ئابی 2014ـدا، رێکخراوی داعش هێرشی کردە سەرن شنگال و زیاتر له شەش هەزار و 500 ئافرهت و منداڵی ئێزدییان رفاند و زیاتر له 350 ههزار كهسی دیكهش ئاوارهی كهمپهكانی ناوچهكانی ههرێمی كوردستان بوون. ههروهها نزیكهی دوو هەزار 500 ئێزیدیش تاكو ئێستا بێسهروشوێنن.
حوسێن کەلاری، بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی ھاوبەشی ھەمانگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی964ـی راگەیاند: ئەو پارەیە لەچوارچێوەی رێنماییەکدایە بەناوی “هاوکاری گەڕانەوە” و ئەو خێزانە ئێزیدییانەی گەڕابوونەوە شنگال پێیان نەدرابوو، ئێستا بەسەریاندا دابەش دەکرێت.