"ئەمەریکا رۆڵێکى گەورەى بینى"
مەسرور بارزانى: دەستپێکردنەوەى هەناردەکردنى نەوتى هەرێم دەستکەوتێکى گەورەیە
وریا فەتاح
سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان، بە دەستکەوتێکى گرنگ بۆ خەڵکى عێراق و هەرێم دەزانێت و باس لە رۆڵى ئەمریکاش دەکات بۆ دەستپێکردنەوەى پرۆسەکە.
ئەمڕۆ شەممە، لە کۆنفرانسی ئەکادیمی ساڵیادی نیقیەى کریستانەکان کە لە هەولێر بەڕێوە دەچێت، مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، لەبارەى دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێم قسەى کرد و وتى،”دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێم، دەستکەوتێکى گەورەیە بۆ خەڵکى عێراق بەگشتیى و هەرێمى کوردستان بە تایبەت”.
باسى لە رۆڵى ئەمریکا و کونسوڵخانە و باڵیۆزخانەى ئەو وڵاتەش کرد کە رۆڵێکى گەورەیان بینیوە بۆ سەرخستنى پرۆسەى دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوت.
هیواشى خواست کە دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتـ ببێتە هۆکارى پێشخستنى کەرتى ئابورى عێراق و هەرێم و لە خزمەتى هاوڵاتیاندا ب/ێت.
ئەمڕۆ شەممە، 27.9.2025، دواى 918 رۆژ، جارێکى تر هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان بۆ بازاڕى جیهانى دەستیپێکردەوە.