لە چیاى هەڵگورد
تیمەکان بەفریاى ئەو دوو گەنجە کەوتن کە رێیان ونکردبوو
964+
وریا فەتاح
ئەو دوو گەنجەى لە چیاى هەڵگورد رێیان ونکردبوو، تیمەکانى بەرگرى شارستانى فریایان کەوتن و هێنایاننە خوارەوە.
کاروان میراودەلى، بەڕێوبەرەى بەرگرى شارستانى سۆران بە 964ـى وت،”دوو گەنجەکە بە نەتەوە عەرەبن و تەمەنیان لە نێوان 20 بۆ 25 ساڵیدایە، لەگەڵ گروپێک بوون، بەڵام دابڕاون و رێیان وونکردووە”.
داواى بەهاناوەچوون دەکەن؛ دوو گەنج لە چیاى هەڵگورد رێیان ونکردووە
دەشڵێت: لە قەدپاڵێکى چیاى هەڵگورد مابوونەوە و ترسابوون، بەڵام بەهۆى ئەوەى نەشارەزابوون نەدەزانرا کوێیە و دواتر بە هەوڵى تیمەکانمان دۆزیماننەوە و هێناماننە خوارەوە.
ئاشکراشى کرد، پەیوەندى بە گروپەکەیانەوە کراوە و دواى ئەوەى بە تەواوى دەهێندرێنە خوارەوە رادەستیان دەکرێنەوە.