تیمەکان لە رێگەن
داواى بەهاناوەچوون دەکەن؛ دوو گەنج لە چیاى هەڵگورد رێیان ونکردووە
964+
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرى بەرگرى شارستانى سۆران رایگەیاند، دوو گەنج لە چیاى هەڵگورد لێیان قەوماوە و رێیان لێ ونبووە، داواى بەهاناوەچوونیان کردووە.
کاروان میراودەلى، بەڕێوبەرەى بەرگرى شارستانى سۆران بە 964ـى وت،”دوو گەنجەکە بە نەتەوە عەرەبن و پەیوەندیان بە 104ـى هەولێرەوە کردووە و ئەوانیش 115ـى ئێمەیان ئاگادار کردووە”.
وەک باسى دەکات، سێ تیمى بەهاناوەچوونى بەرگرى شارستانى بەرەو چیاى هەڵگورد ناردووە، بەڵام گەنجەکان بەهۆى ئەوەى شارەزانین، نازانن کەوتوونەتە کوێ.
وتیشى،”لەو شوێنە شەبەکەى ئینتەرنێت هەیە و قسەم لەگەڵ کردوون، هەوڵ دەدەین لەرێگەى لۆکەیشنەوە دەستمان پێیان بگات”.