نه‌رویجی و بریتانین

رۆیتەرز ده‌ڵێت؛ دوو كۆمپانیای نەوت رێککەوتنى دەسپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمیان واژۆ نەکردوە

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئاشكراى ده‌كات، دوو كۆمپانیاكانی نەوت رێککەوتنى دەسپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمیان واژۆ نەکردوە، له‌كاتێكدا سامانه‌ سروشتییه‌كانى هه‌رێم دوێنێ باسی له‌ ته‌نیا یه‌ك كۆمپانیا ده‌كرد.

رۆیته‌رز ده‌ڵێت، هەشت لە کۆمپانیا نەوتیەكانی هەرێم لەگەڵ عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان رێککەوتون بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت، بەڵام هێشتا دوو كۆمپانیا ره‌زامه‌ندیان ده‌رنه‌بڕیوه‌.

هەریەك لە كۆمپانیاكانی DNOـی نەرویجی و کۆمپانیای  Genel Energyـی بریتانیا ئه‌و دوو كۆمپانیایه‌ن كه‌ تاوه‌كو ئێستا رێککەوتنەکەیان واژۆ نەکردوە.

به‌پێی زانیارییه‌كانى رۆیتەرز، هەشت کۆمپانیای نەوتی کە لە کوردستانی عێراق کاردەکەن و نوێنەرایەتی زیاتر لە 90%ی بەرهەمهێنان دەکەن، لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتونەتە رێککەوتن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت.

ئاماژەی بەوەشكردووه‌، ئەو رێکەوتنە مانای كۆتایهێنانە بە قەیرانی راگرتنی نەوت و رێگە بە رۆیشتنی نزیکەی 230 هەزار بەرمیل نەوتی خاو دەدات لە رۆژێکدا لە رێگەی بۆری عێراق – تورکیا کە لە مانگی ئاداری ساڵى 2023ـەوە راگیراوە.

کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان كه‌ به‌ (ئەپیکور) ناسراوه‌ رایگەیاندوە، چاوەڕوان دەكرێت ئەو چوارچێوەیە، دوای واژۆكردن و جێبەجێكردنی، لە چەند رۆژی داهاتودا رێگە بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن بدات، لەگەڵ رەخساندنی رێگایەک بۆ رێکخستنە درێژخایەنەکان .

DNO پێشوازی لە رێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستا...

DNO پێشوازی لە رێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەکات

درۆن لە شامامک و کێڵگەی نەوتی DNO  لە تاوکێ کەوتنە خوارە...

درۆن لە شامامک و کێڵگەی نەوتی DNO  لە تاوکێ کەوتنە خوارەوە دوو

DNO: بەرهەمی رۆژانەمان لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا 57.2 هەزا...

DNO: بەرهەمی رۆژانەمان لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا 57.2 هەزار بەرمیل بووە