کەمبارانی و وشکەساڵی هۆکارە
پاییز لە بارزان زووتر خۆی نواند و گەڵای دارەکانی وەراند
964+
شۆڕش قادری
رەنگ زەردی خەزان خەتای پاییزە، رەنگ زەردییەکەی من دووری ئازیزە، بەهۆی کەمبارانی و وشکەساڵی، ئەمساڵ پاییز لە کوردستان بە گشتی و لە دەڤەری بارزان بەتایبەتی زووتر خۆی نواند.
بەتالیۆنی ژینگەپارێزی بارزان ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا دەردەکەوێ، دارستان و سروشتی جوانی ئەو دەڤەرە زەرد هەڵگڕاوە و گەڵای دارەکان وەریون، بەشێوەیەک بەشێک لە درەختەکان گەڵایان پێوە نەماوە.
بەتالیۆنی ژینگەپارێز داوا لە هاوڵاتیان دەکات، ئەو دارانە وشک نەبوون، بەڵکو خەتای پاییز و کەمبارانییە، بۆیە نەیانبڕنەوە، بۆ ئەوەی ساڵی داهاتوو گەڵای نوێ دەربکەن و سەوز ببنەوە.