سامانە سروشتیەكان و پەرلەمان باوەڕیان بەیەكتر نییە

میدیازان- كوردستان ئەحمەد- هەولێر

پەرلەمانتارێكی یەكێتی دەڵێت ١٥٧ هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی كوردستان دیار نییە و وەزارەتی سامانە سروشتیەكانیش دەڵێت،كۆمپانیای دیلۆیت ئاگاداری هەموو شتێكە.

 لە راگەیەنراوێكدا زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەی كارووباری ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت بەدواداچوونمان كردووە ١٥٧ هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی كوردستاندا دیار نییە و بەدواداچوونی بۆ دەكەین و دەمانەوێت بزانین ئەو نەوتە چی لێ هات؟.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان وەڵامی ئەو پەرلەمانتارە دەداتەوە و دەڵێت:” ئەم پەرلەمانتارە خۆشی دەزانێت كۆمپانیای دیلۆیت وەك كۆمپانیایەكی نێودەوڵەتی چاودێری هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەكات و  زۆر بەروونی دیارە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان مانگانە٤٢٥ بۆ ٤٣٥ هەزار بەرمیل دەنێردرێت، ئەوەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە زانیارییە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان دروست و روونن.

“سامانە سروشتییەكان بەیاننامەیەك بڵاو دەكاتەوە و پەرلەمانتارەكە متمانەی پێی نییە”

میدیازان پەیوەندی بە زیاد جەبارەوە كردو لێمان پرسی ئایا لە وەڵامەكەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان رازیت؟ئەو دەڵێت:” من شتێكم وتووە و ئەوان شتێكی دیكە دەڵێن، من دەڵێم ١٥٧ هەزار بەرمیل دیارنییە ئەوا دەڵێت دیلۆیت چاودێری هەناردەی نەوت دەكات ئەو دوو بابەتە پەیوەندی بەیەكەوە نییە