وەزارەتى خوێندنى باڵا:

پڕۆسەى پێشكەشکردن لە بۆردى کوردستانى درێژکرایەوە

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایدەگەێنێت پڕۆسەى پێشكه‌شکردن بۆ درێژەدان بە خوێندن و راهێنانى بۆردى کوردستانى لە ئەنجومەنى باڵاى کوردستان بۆ پسپۆرییە پزیشکییەکان بۆ ساڵى خوێندنى 2026 -2027 تا رێکەوتى 25.11.2026 درێژکرایەوە.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 18.11.2026 له‌ راگه‌یاندراوێكدا ده‌ڵێت، پرۆسه‌كه‌ 73 پسپۆرى گشتى و پسپۆرى وردى پزیشکی جیاجیا لە خۆ دەگرێت، بۆ ئەم مەبەستەش 768 كورسی بە شێوازى خۆڕایی و پارالێڵ بۆ خوازیاران دابینکراوە، كه‌ دەتوانن پێشبڕکێى وەرگرتن لەسەر کورسییەکان بکەن.

بۆردی کوردستانی بریتییە لە باڵاترین بڕوانامەی پیشەیی و پسپۆڕی لە بوارە پزیشکییەکاندا لە هەرێمی کوردستان، کە لەلایەن ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان (KHCMS) دەبەخشرێت.

هاوكات ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان، دامەزراوەیەکی فێرکاری، زانستی و راهێنانە، کە سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستانە و لە رووی کارگێڕی و زانستییەوە پێگەی زانکۆی هەیە، کاروبارەکانی بەپێی یاسای ژمارە 10ی ساڵی 2008 “یاسای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی” رێکخراوە.