کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵیی باڵا بەڕێوەدەچێت

تره‌مپ گه‌یشته‌ چین

کوردستان جەلال

سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد ترەمپ كه‌مێك پێش ئێستا گه‌یشته‌ چین و له‌ لایه‌ن سه‌رۆكی چینه‌وه‌ پێشوازی كرا، هاوكات بڕیاره‌ سبه‌ی کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی له‌ نێوان تره‌مپ و سه‌رۆكی چین و هه‌روه‌ها سه‌رۆكی رووسیا بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، گه‌یشته‌ وڵاتی چین و بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە لەگەڵ هەریەک لە شی جینگ پینگ، سەرۆکی چین و ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا، کۆببێتەوە.

کۆبوونەوەکە لە پەراوێزی لوتکەی ئابووریی ئاسیا و زەریای هێمن (APEC) بەڕێوەدەچێت.

ئاژانسی هەواڵی ‘تاس’ی روسی لە زاری پوتینەوە گواستیەوە، پێشبینیی ئەنجامی ئەرێنیی گرنگ لە کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی لەگەڵ ترەمپ و شی دەکات.